به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان له کاک ئیدریس ئیبڕاهیم نیژاد له پیرانشار ـ که بیستوومه ماوه‌یه‌که نه‌خۆشه ـ نزیک کاتژمێر چوار و چاره‌کی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی له‌گه‌ڵ مه‌لا سه‌یید موبین واژی چوومه گه‌ڕه‌کی خه‌ییام له شه‌قامی سه‌رده‌شت و کۆڵانی خه‌ییامی پێنج، ماڵه کاک ئیدریس. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سێ میوانی تر بۆ دیداری کاک ئیدریس هاتن. ئه‌گه‌ر چاوم به کاک ئیدریس که‌وت باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ئاوا کز بێ؛ چوون کاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه.
باوکی(کاک ئه‌حمه‌د) و کاک مه‌حموودی برای ته‌شریفیان له ماڵێ بوو. له ساڵی ۱۳۷۶ه‌وه، کاک ئیدریس ده‌ناسم. ئه‌وده‌م که له نه‌غه‌ده بوو، له نزیکه‌وە ئاگاداری هه‌ندێ له چالاکییه‌کانی بووم. بۆ وێنه، به‌هاری ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به مزگه‌وت و حه‌وزخانه‌ی مێژووییی عه‌باساغا و خانه‌قای شه‌مزینان له مه‌هاباد وت‌وێژێکی له‌گه‌ڵ پێک‌هێنام. ده‌یان کاری دیکه‌ی له‌م چه‌شنەم له کاک ئیدریس دیوه.
له‌م دانیشتنه‌دا باسی گه‌لێ شت کرا. هه‌ر له باسی میدیا و ڕۆژنامه‌وانی تا کۆمه‌ڵایه‌تی، باس له شاری نه‌غه‌ده که کورده‌کانی ئه‌وێ ـ چ له بوواری ئایینی و چ له باری داب و نەریتی کوردایه‌تی ـ ڕه‌سه‌نایه‌تیی زیاتریان تێدا ده‌بینرێت.
ـ کاک ئیدریس ئیبڕاهیم نیژاد، ڕێبه‌ندانی ۱۳۵۷ی هه‌تاوی له گووندی گەرگوولی شاری نه‌غه‌ده چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه تا ته‌مه‌نی ۳۰ساڵی له نه‌غه‌ده ژیاوه، پاشان هاتۆته پیرانشار، ئێستا نیشته‌جێی ئه‌م شاره‌یه.
ساڵانێ پێشتر؛ واته ده‌یه‌ی هه‌شتا، له گۆڤاری حه‌وته‌نامه‌ی "په‌یامی کو‌ردستان" وه‌ک پێداچوونکار چالاکی نواندووه.
ھه‌روه‌ھا ھه‌ندێ چالاکی ڕۆژنامه‌وانی له چه‌ن حه‌وته‌نامه‌دا نوواندووە که لەوانه ده‌توانین ئاماژه به «سیروان، ڕۆژھه‌ڵات و گۆڤاری مه‌ھاباد» بکه‌ین. به ھه‌مان شێوه، یاریده‌ر بووه بۆ بڵاوکراوه‌کانی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
ساڵی ۱۳۸۹ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ کاناڵی ئاسمانی "سپێده" که سه‌ر به یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئه‌ودیوه، چالاکی میدیایی و ڕۆژنامه‌وانی درێژه پێدەدات و له چه‌ن بوارێکی وه‌ک به‌رنامه‌ساز‌ی، دیکۆمێنت و ڕێپۆرت په‌ره به‌کاره‌که‌ی ده‌دات.
کاک ئیدریس ئاماژه‌ی به‌وه کرد: له دڕێژه‌ی چالاکی ئه‌م سێزد چارده ساڵه‌دا له گه‌ڵ ده‌یان که‌سایه‌تی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، شاعیران، هونه‌رمه‌ندان و ... ھتد، دیمانه‌م کردووه؛ وه‌ک: کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی، دوکتۆر سه‌لاحه‌دین خه‌دیو، کاک مه‌حموود پێدرام، مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامیی جوانڕۆ. نه‌ک ده‌یان به‌ڵکوو لەگەڵ سه‌دان که‌سایه‌تیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی دیمانه‌م پێک هێناوه.
ـ کاک ئیدریس، توانیویه‌تی له زۆرێک له شوێنی جوگرافیای کو‌ردستان دیکۆمێنت ساز بکا؛ به‌تایبه‌تی شوێنه کۆن و مێژوویی و گه‌شتیاریی‌یه‌کان. هه‌روه‌ها باقی شوێنه‌کانی تر؛ به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی موکریان. به‌شێک دیاره وه‌کوو هه‌واڵی ڕۆژانه و حه‌وتانه، ڕاپۆرت له سه‌ر فیستیڤاڵ و بۆنه تایبه‌تییه‌کانی ناوچه‌ی کورده‌واری و له بۆنه ئاینییه‌کانیش دیاره به‌رنامه و پڕۆگرامی هه‌بووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه له گه‌ڵ کاناڵی ئاسمانی سپێده.
سه‌باره‌ت بە کاری هونه‌ری شێعر و ده‌نگ‌خۆوشی لێم پرسی. گوتی: له‌باری زمان و ئه‌ده‌بی کوردی هه‌ندێ جار، بابه‌ت ده‌نووسم؛ وه‌ک: شێعری نوێ و چه‌ند جاریش سروود و ده‌قی شێعری بۆ سروود له مزگه‌وته‌کان و شوێنه‌کانی‌تر نووسیوه و بڵاوی کردوه‌ته‌وه. کاک ئیدریس ده‌نگی خۆشه و هه‌ندێ جار له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌یی‌دا گۆڕانی چڕیوە.
دیاره هه‌ندێ چالاکی وه‌ک پێشکه‌شكار و کۆڕگێڕ له شاره‌کانی پیرانشار، شنۆ و نه‌غه‌ده ڕۆڵی گێڕاوە.
ـ له کاک ئیدریسم پرسی: له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه که چالاکی ده‌نوێنی، ڕووداوی خۆش یا ناخۆشت بووه؟ گوتی: ڕووداوی خۆش زۆرن که ناگونجێن لێرەدا باسیان بکه‌م؛ به‌ڵام له ماوه‌ی کاری‌دا به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ سێ که‌سایه‌تی نه‌متووانی پێش کۆچی دواییان وت‌ووێژ پێک بێنم . به ته‌له‌فوون قسه‌م له‌گه‌ڵ کردن؛ به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وابوو نه‌مانتوانی به‌رنامه‌یان له‌گه‌ڵ پێک‌بێنین و به‌رنامه تۆمار بکه‌ین. یه‌که‌م: دوکتۆر “سۆران کوردستانی” دووه‌م: هونه‌رمه‌ند “عه‌باس که‌مه‌ندی” و دواتر نووسه‌ری به‌توانا کاک “ئه‌حمه‌د قازی” بوو.
که ئه‌م سێ که‌سه به هه‌ڵکه‌وت پێش کۆچی دواییان به ته‌له‌فوون قسه‌مان کرد و ته‌کووز(پێکەوەکاری) مان کردووه که چه‌ند مانگ دواتر بێین بۆ دیمانه‌مان؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی به‌رنامه سازبکه‌ین و هه‌رجاره به هۆی گرفتێک شته‌که به‌دوا ده‌که‌وت، وابوو که بۆ هه‌میشه نه‌ڕه‌خسا دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ پێک بێنین و له‌نزیکه‌وه به‌رنامه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمار که‌ین.
ـ له درێژه‌دا؛ گوتی: به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم له‌م سێزده چارده‌ساڵه، له زۆر بواران‌دا به‌رنامه‌م بووه ـ چ مێژوویی، چ بۆنه و ڤیستیڤاڵه کورده‌وارییه‌کان، چ هه‌ر ڕووداوێکی وه‌رزیشی، دیمانه له‌گه‌ڵ وه‌رزیشوانێ، نووسه‌رێ یا هونه‌رمه‌ندێک، ـ هه‌مووی بۆ من خۆشی بوو. هه‌رکات دیمانه‌م له‌گه‌ڵی بووه، وام هه‌ست کردووه ده‌لاقه‌یه‌ک له دونیایه‌کی نوێ، بۆ من کراوه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه کاک ئیدریس تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده (مێعده) بووه و به هۆی نه‌شته‌رگه‌ری له سه‌دا نه‌وه‌دی مێعده‌ی لابراوه و ئێستاش به پێی وته‌ی پزیشکه‌کان بۆ ماوه‌ی دوو مانگی تر پێویسته ڕەوتی کیمۆت(ـێـ)راپی درێژه پێ بده‌اته‌وه.
کاک ئیدریس زۆر به‌غیره‌ته و ته‌نیا شه‌ش ڕۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی قورس، له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه، ئاوازێکی مامۆستا مەزهەر خالقی وتۆته‌وه که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوو بوه‌ته‌وه و لای خه‌ڵکی په‌سه‌ند کراوه و زیاتر ۱۰۰ ھه‌زار که‌س لایکی کردووه.
نموونەیه‌ک له شیعرەکانی کاک ئیدریس:
نە من مه‌لی بێ باڵم و نه تۆش کێوی خه‌مان به
هاوار دایکه گیان …
من وێنه‌ی باخه‌وانم
ترسم هه‌یه
نووکه ڕمبی نیگاکانم
چیتر سنوور نه‌به‌زێنن
له نێو مه‌ودای
نیسێ و هه‌تاو
ترسم هه‌یه
تاسه‌ی خه‌وتووم
بۆی بووز نه‌خوات
له جه‌مسه‌ری ده‌ستکردی ژیان
ئه‌زموونێکی دووری جیهان
تێپه‌ڕ بکات
ترسم هه‌یه
ده‌سته‌وه‌ستان
خه‌یاڵاتم له کورتێی ده‌ن
سێر نه‌گرن، په‌ل ناوێنه
ئه‌ودیو سنوور
ترسم هه‌یه
وره‌ی به‌ر دا
ده‌می نوستووم
بێژه نه‌کا
چرۆ نه‌کا
پیرانشار
بۆچوونه‌کان
نادر بوکان
22 بهمن 1403 - 20:03له خودای دڵۆڤان پڕ بەدڵ دەپاڕێینەوە شیفای بە خێری کاک ئیدریسی خۆشەویست بدا و ساڵیانی ساڵ شاهیدی بەرنامە جوانەکانی بین. اللهم آمین